Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 06:27

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە فواد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق دەکات

پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپێۆ چۆنیەتی پتەوتركردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردووڵاتیان لە بوارەكانی وزە، ژێرخان و وەبەرهێنان تاوتوێ كرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە فوئاد حوسێن و مایك پۆمپێۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوولا چۆنیەتی پتەوتركردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردووڵاتیان لە بوارەكانی وزە، ژێرخان و وەبەرهێنان تاوتوێ كردووە، لەوانە هاندانی وەبەرهێنان لە سەرجەم كەرتەكان وەك كەرتی نەوت، ژێرخان و بە گرنگیان زانیوە كە هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ ئەوەی لە عێراق كاربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، فوئاد حوسێن رایگەیاندووە، عێراق هەوڵ دەدات پەیوەندیەكی هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان دابمەزرێنێت ئەویش پشت بەستن بە دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، رێزگرتن لە سەروەریی عێراق، بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و سەربەخۆی بڕیاری عێراق.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هەر لە میانی پەیوەندییە تەفەلۆنییەكەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ئاشكرای كردووە، هەر كاتێك رەوشی تەندروستیی گونجاو بێت، ئەوا سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی سەردانی واشنتۆن دەكات.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاندووە كە خۆشحاڵن بە ئەنجامە بەراییەكانی گفتوگۆی ستراتیجیی، بۆیە ئۆمێد دەكەن بەردەوام بن بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكە.

مایك پۆمپیۆ گوتیشی:حكوومەتی ئەمریكا رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و پاڵپشتی لە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی دەكات، هەروەها پاڵپشتی ئابووریش پێشكەش بە عێراق دەكات

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.