یانەی بایەرن میونخ دوابەدوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی ڤێردەربرێمەن بووە پاڵەوانی بوندسلیگا.
یانەی بایەرن میونخ لە ٣٢مین هەفتەی بوندسلیگادا لە یاریگای ڤێسەر بووە میوانی یانەی ڤێردەربرێمەن.
لە خولەکی ٤٣ی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی بایەرن میونخ، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی بایەرن میونخ بووە براوەی یارییەکە.
ئەم سەرکەوتنەش خاڵەکانی یانەکەی گەیاندە، ٧٦ خاڵ و بۆ جاری هەشتەم یەک لەدوای یەک و بۆ جاری ٣٠یەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
لە لایەکی دیکەشەوە یانەی پادێربۆن بە ئەنجامی ١-٠ بەرامبەر یانەی یونیەن بەرلین شکستی هێنا.
بەم شێوەیە پادێربۆن بە تۆمارکردنی ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی پاڵەوانێتی بوندسلیگا مایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.