Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:22

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد-دا دەسەپێنێت

لەلایەن سەرۆك دۆناڵد ترەمپ-ەوە واژووكراوە
کوردستان TV
100%

واشنتۆن سوورە لەسەر ئەوەی بەپێی یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی مەدەنییەكان لە سووریا كە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە كانوونی یەكەمی رابردوودا، واژووی كردووە، سزای نوێ بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد-دا بسەپێنێت.

واشنتۆن سوورە لەسەر ئەوەی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی مەدەنییەكان لە سووریا كە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە كانوونی یەكەمی رابردوودا، واژووی كردووە، سزای نوێ بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد-دا بسەپێنێت.

نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، كێڵی نایت كرافت بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی راگەیاندووە كە ئەمڕۆ چوارشەممە وڵاتەكەی یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی مەدەنییەكان لە سووریا جێبەجێ دەكات كە لە 20ی كانوونی یەكەمی رابردوودا، لەلایەن سەرۆك دۆناڵد ترەمپ-ەوە واژووكراوە.

یاسای قەيسەر لە 11ی كانوونی یەكەمی 2019 لەلایەن كۆنگرێس-ەوە پەسەندكرا بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت تا سزاكانی سەر رژێمی بەشار بەجۆرێك فراوانتر بێت ئەو وڵات، قەوارە و كەسانەی كە پاڵپشیتی لەو رژێمە دەكەن، بگرێتەوە.

كێڵی نایت كرافت راشیگەیاند كە حكوومەتی ئەمریكا، سزای نوێ بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد-دا دەسەپێنێت بۆ ئەوەی نەتوانێت هیچ پێشلكارییەك بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ لە سووریا ئەنجام بدات و گوتی:

ئامانج لە جێبەجێكردنی یاسای قەیسەر، بێ بەشكردنی رژێمی بەشار ئەسەدە لەو پاڵپشتییانەی كە بۆ ئەنجامدانی كردەی قێزەون و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە سووریا بەكاری دەهێنێت و گەیشتن بە چارەسەری سیاسیی و ئاشتی رەت دەكاتەوە.

هەریەك لە رووسیا، چین و رژێمی بەشار ئەسەد بەتوندی پلانی تاكلایەنەی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد رەت دەکەنەوە بە تایبەتیش کە لەئێستادا، سووریا بە قەیرانی زۆر خراپی ئابوورییدا تێپەڕدەبێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.