پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكەن، كە سودەكانی ساوار لە برنج زیاترە.
- توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئەو كەسانەی لەژەمە خۆراكیەكاندا ساوار دەخۆن، ئەگەری زیادبوونی كێشیان كەمە..
بەبڕوای پزیشكەكان چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ لەشی مرۆڤ
- یارمەتی تەندروستی دڵ ئەدات .
- ڕێگە لە دروستبوونی بەردی زراوو ئەگرێت .
- ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە ئەگرێت .
- سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتین و ماددە کانزاییەکانە .
- سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین B و ئاسنە .
- بڕێکی باش ووزە و فایبەری تێدایە .
- ساوەر دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی (ئەی و دی و ئێچ).
ماددە كانزاییەكانی وەك ئاسن و فسفۆڕ و مەنگەنیزی تێدایە.
- سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندە بەپرۆتین و ماددە نیشاستەییەكان، چەندین ماددەی بەسودی تری خۆراكی تێدایە.
- ئەم دانەوێڵەیە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و مرۆڤ لەتوشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.
- پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە ساوەر دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەیە بەتایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن و مەمك، هەروەها دژی نەخۆشی شەكرەیە.
- ساوەر كێشەكانی هەرس ناهێڵێت و ڕێگریشە لەتوشبوون بە ئازاری گەدە، كۆلیسترۆلی خوێنیش كەمدەكاتەوە.
- سەرەرای ئەوەی ئەو كەسانە دوور دەبن لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ئاوسانی شادەمارەكانی دڵیان كە هۆكارن بۆ توشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ، هەروەها لێدانەكانی دڵیش ڕێكدەخات.
ژێدهر/ و/ م.ئیسماعیل حەیدەرقارەمان Translation
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.