Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 04:24

76 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە زیقار تۆمارکرا

كەسێكیش لە سەماوە به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی لەدەست دا
کوردستان TV
100%

 لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، 76 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا، هاوكات كەسێكی دیكە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە شاری سەماوە سەنتەری پارێزكای موسەننا باشووری ئەو وڵاتە، گیانی لەدەست دا.

لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، 76 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا، هاوكات كەسێكی دیكە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە شاری سەماوە سەنتەری پارێزكای موسەننا باشووری ئەو وڵاتە، گیانی لەدەست دا.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە زیقار بە میدیاكانی خۆجێی راگەیاندووە كە لە تاقیگەكاندا، 76 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دەستنیشانكراون.

سەرچاوەکە باسی لەوەیش كردووە كە زۆربەی تووشبووە نوێیەكان، لەو كەسانەن كە بەركەوتوونیان لەگەڵ تووشبووانی دیكەدا هەبووە.

بەگوتەی سەرچاوەكە، تووشبووە نوێیەكان رەوانەی ناوەندەكانی كەرەنتین كراون.

هاوكات میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە كەسێكی تەمەن 40 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سەماوە سەنتەری پارێزگای موسەننا، گیانی لەدەستداوە.

ئەمەیش لە كاتێكدا هۆشداری ئەوە دراوە كە هێشتا مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی عێراق هەیە و تا دێت بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییەكانی خۆپارێزیی، ژمارەی قوربانییانی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە روو لە هەڵكشانە.

كاربەدەستانی تەندروستیی لە عێراق بەردەوام داوا لە هاووڵاتییان دەكەن كە پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی.

بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق تا ئێستا، 22 هەزار و 700 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش 712یان گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 862ی كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.