وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان چهند بریارێكى نوێی دهركرد و ئاراستەی ژووی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووه
وهزارهتى ناوخۆی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات كه ھاتووچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ھەماھەنگی و كارئاسانیان بۆ دەكرێت.
راشیدهگهێنێت ، ھاتووچۆكردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە رێگەی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیران (JCC( لە وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بهوهش دهكات كه ھاتووچۆی كۆمپانیاكانی پەیوەندی و نەوت كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەری گشتی دیوان رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و سامانە سرووشتییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.