وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا داشکاندنی رێژەی 10%ـی کرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان درێژبکرێتەوە بۆ 30-7-2020.
بەگوێرەی فەرمانێكی وەزاری، كە رۆژی 16-6-2020 بەواژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی دەرچووە، داشكاندنەكە لەسەر كۆی گشتی كرێی خوێندنە، هەروەها نابێت كرێی خواردن و گواستنەوە بۆ مانگەكانی (5،4،3) لە قوتابیان وەربگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.