Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 02:26

هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکات
کوردستان TV
100%


گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ  ئەو  بودجەیە کرا کە ئێستا لە بەردەستی حکومەتدایە بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆریی ئاساییی شایستە.

• درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا و ئاو و پێشیینەکان بە لێخۆشبوونی 15% تا 2020/9/1

• هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ  ئەو توانا و بودجەیە کرا کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی دارایی وئابووریدایە بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆرانی ئاساییی شایستە . ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی مووچەی خاوەن پلە تایبەتەکان و ئەوانەشی بەو پلانە خانەنشین بوون کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوو بڕیاریان لەسەردرا. لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکانیش تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا  ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا و ئاو بە لێخۆشبوونی 15% درێژ بکرێتەوە تاوەکو 2020/9/1.

لە  بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی  تاوتوێ کرا و بڕیاردرا، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات بە ئاراستەی برەودان بەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانەی پێشتر هەردوولا پێی گەیشتبوون بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.