سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی رۆڵه‌یه‌کی به‌وه‌فا و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانیی و کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بوو.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌د ئه‌مین بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٧ـی٦ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.