جێگری نوێنه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی د‌ژی داعش، له‌دوای رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، سوپاسی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد .
ئه‌مرۆ ولیام ڕۆبەک جێگری نوێنه‌ری ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی د‌ژی داعش، له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە حەسەکە وتی:" به ناوی ئه‌مریكاوه سوپاسی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و ژه‌نه‌راڵ مەزڵوم كوبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ده‌كه‌م، له هه‌مبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێكه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان.
سوپاسی هێزه کوردیـیەکانی سوریا ده‌كه‌م كه هه‌نگاوێكی قورسیان نا بۆ ئەو بەرەوپـێشچوونەی هەتا ئێستا بەدەستیان هێناوە. هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتنی دهۆك له ساڵی ٢٠١٤دا، گه‌یشتونه‌ته چه‌ند رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژن."
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه‌ش كرد دوو لایه‌نی كوردی به هه‌ستیاریی و به‌رپرسانه وتووێژەکانیان ئەنجام داوەو نه‌شیشارده‌وه كه کاری زۆر ما‌و بۆ ئه‌وه‌ی لە داهاتوودا ئەنجامی بدەن. ناوبرو هیوای خواست ئەم بەرەوپـێشچوونە ببێتە بنەمایەک بۆ پێكهاتنی وتووێژی به‌رینتر تاكوو گشت پـێکهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگرێتەوە.
شیاوی ئاماژه بۆ كردنه كه له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، ئەنجوومەنی نشتیمانی کوردی لە سوریا و پارتی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی کورد ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان خوێنده‌وه كه تێیدا له‌سه‌ر یه‌كریز كورد له سوریا پێداگریان كرده‌وه‌و رێكه‌وتنه‌كه‌یان به ده‌سكه‌وپه‌كی مێژوویی بۆ كورد‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا له قه‌ڵه‌م دا.
مسته‌ر كورد - واشنتۆن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.