Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 02:25

قایمقامی چۆمان و ڕەواندز دەست بەکاربوون

لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکان
کوردستان TV
#7
100%


لەچوارچێوەی گۆڕانكارییە ئیداریەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵوگۆڕی لە چەند پۆستێكی ئیداری ئەنجامدرا.

بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.6.17 بە سەرپەرشتی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، دەستکرا بە ئاڵۆگۆڕ و جێگۆڕکێی هەر یەک لە قایمقامی قەزاکانی (چۆمان و ڕەواندز).

بە ئامادەبوونی بەپرسانی ئیداری و فەرمانگاکانی قەزاکان، بە سەرپەرشتی جێگری پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و دەستاو دەستکردنی پۆستی قایمقامەکانی قەزاکانی چۆمان و ڕەواندوز سازکرا و سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای خەبات بەوەکالەت وەک قایمقامی چۆمان دەست بەکار بوو و ئەحمەد قادر قایمقامی قەزایی چۆمان لە جێگەی کوێستان ئەحمەد وەک قایمقامی قەزای ڕەواندز دەست بەکاربوو.

لەوبارەیەوە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، وێرای سوپاس و ستایشی بۆ ئەرک و ماندووبوونی هەر یەک لە قایمقامەکانی قەزاکانی (چۆمان و ڕەواندز) ڕایگەیاند: "سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ پارێزگا و ئێمە سەروەتێکی گەورن و جێگەی شانازین، هەر یەکێک لەو بەڕێزانە لەڕووی یاسایی و کۆمەلایەتیەوە شارازان و خاوەنی ئەزموون و توانای زۆرن لە کارەکانییان، ئەو گۆڕانکاری و جێگۆڕکێیەش بۆ بەرژەوەندی گشتییە و مەبەست لێی گواستنەوەی تواناو لێهاتووی ئەوانە بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییانی سنووری قەزاکان".

جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی: "بەردەوامین لە گۆڕانکاریەکان و دڵنیاین بەو گواستنەوە و جێگۆڕکێیە، دەتوانین خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانی سنووری قەزاکانمان بکەین، بۆیە بەناوی بەرێز د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و بەناوی خۆمەوە، دەست خۆشی و سوپاسی سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنووری قەزاکان دەکەین، پیرۆزباییش لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بڕوامان وایە هەر یەکێک لەو بەڕێزانە بەو توانا و لێهاتوویی و ئەزموون و شارەزاییەی هەیانە، دەتوانن خزمەتی زۆر هاوڵاتییانی سنوورەکانییان بکەن".

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.6.17

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.