Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 02:27

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

وەڵامی ئەبوبەكر هەڵەدنی دەداتەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەڵامی ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەداتەوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز (ئەبوبەکر هەڵەدنی) پەرلەمانتاری کوردستان.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، پەرلەمانتاری بەڕێز (ئەبوبەکر هەڵەدنی) لەسەر کەیسی فەرمانبەرێکی وەزارەتی شارەوانی کە لەکاتی کارکردنیدا دووچاری ڕووداوێکی نەخوازراو بووبوو، ناوی دوو لە وەزیرەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبات و بە جۆرێکی زۆر ناڕەوا وەسفیان دەکات کە پێمان وایە دوورن لە ڕاستییەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە نووسراوی ژمارە (١٤٥٨ لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩) بە پشتبەستن لەسەر نووسراوی ژمارە (٤٨١\٨٠٠ لە ٣ی شوباتی ٢٠١٩)ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ئەویش پاڵپشت بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ژمارە (٩ لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩)، کەیسی ئەو فەرمانبەرەی بەرزکردۆتەوە بۆ دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وێنەشی داوە بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.

لەمیانی سەردانێکی پەرلەمانتاری بەڕێز لە ڕۆژی ٤ی ئاداری ٢٠٢٠ بۆ لای وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، باسی لە کەیسی ئەم فەرمانبەرە بەڕێزە کرد و داوای کرد کە جارێکی تر نووسراوی بۆ بکرێتەوە، وەزیری شارەوانیش زۆر خەمخۆرانە (نەوەک وەک ئەوەی کاک ئەبوبەکر دەیڵێت بە پێکەنینەوە، کە بە داخەوەین بۆ ئەم دەربڕینەی) هەر هەمان ڕۆژ داوای بەراییەکانی کرد و جارێکی تر پەراوێزی لە سەر نووسی کە دووبارە نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی دیوان بکرێتەوە. بەڵام بە داخەوە لەبەر ئەوەی ڕۆژی ٥ی ئادار کە ڕێککەوتی ڕۆژی پێنجشەممە بوو، پشووی فەرمیی بوو، دواتریش ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕۆژی ٦ و ٧ی ئادار پشوو بوو ڕاستەوخۆش لەدوای ئەو ڕێککەوتەوە ڕاگرتنی دەوام لە فەرمانگەکان ڕاگەیەنرا بە هۆی کەرەنتینەوە، بۆیە کارکردن لەسەر ئەو بابەتە دواکەوت، نەوەک وەک ئەوەی کاک ئەبوبەکر بە هەڵچوونەوە باسی دەکات.

هەروەها کۆمەڵێک وەسف و وشەی تری نەشیاو باس دەکات کە دوورن لە ئاکار و ڕەوشتی وەزیرە بەڕێزەکان و بۆ ئەم بابەتە گلەییمان هەیە لە شێوازی دەربڕینەکانی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە.

بە دەرفەتێکی لەباریشی دەزانین کە سووربوونی خۆمان دووپات بکەینەوە لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە مافەکانیان دەکەین، دوور لە هەموو موزایەدەیەک.

وەزراەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.