کۆێستان محمد وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: لە 1ی7 ده‌ست به چاكسازی ده‌كه‌ین.
كوێستان محمد وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان،په‌یڕه‌و و یاساكان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌ڵێت : ئێمه دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه بۆ رێكخستنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌یه له باتی مووچه ده‌رماڵه‌ی په‌ككه‌وته‌ییان پێ بدرێت و هه‌روه‌ها دروستكردنی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی په‌ككه‌وته‌یی و بابه‌تی تۆری چاودێری خێزان كه له ئایینده‌دا بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه پێویستیان به هاوكارییه تۆمار بكرێن.
گوتیشی: له ئایینده‌دا ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستییان به هاوكارییه تۆمارده‌كه‌ین .
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و په‌یره‌و و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه لیژنه‌كانیان خه‌ریكی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه بكه‌وێته واری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.