بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە کێلەشینی سەرسنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هاولاتییەک کەپیشەی شوان بووە لەکاتی بۆردومان کردنی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیا شههید بوو.
لهم باهیهوه ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شاروچکەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاولاتیەکە ناوی "عەباس مەغدید نعمەت"ە و خەلکی گوندی باتاسی سەربە ناحیەی ههریرە وشوانی مەڕ بووە و دوێنێ لەکاتژمێر دوەری ۱۲:٠٠نیوەڕۆ بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕومالاتەکانی لەسەر سنور لەکوێستانەکانی کێلەشین وبەردەسۆر و لە کاتی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆسەرناوچەکە بەهۆی هەبونی بنکەکانی پەکەکە ئەوهاولاتیەش بەر بۆردومانەکە کەوتووە.
بەڕێوەبەری شاروچکەی سیدەکان ئاماژەی بەوەش کرد کە تەرمی ئەوهاولاتیە تاچەند کاتژمێر لەشوێنی بۆردمانەکە ماوەتەوە کەسوکاری پێیان نەزانیوە وتادرەنگی شەوی ڕابردو دۆزراوەتەوە دواتر گەیندراوەتە نەخۆشخانەی سیدەکان ولەوێش بۆ پزیشکی دادی سۆران ڕەوانە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.