ده‌ست یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ش كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پێویسته بیپارێزین و به جوانی بیهێڵینه‌وه، به‌ڵام زۆرجار پێستی ده‌ست له كاتی گۆڕینی وه‌رزه‌كانی ساڵدا گۆڕانكاری تێدا ڕوو ده‌دات، ده‌بێته هۆی قڵیشبردنی پێستی ده‌ست، یان ناو له‌پی ده‌ست تووشی پێست هه‌ڵدان ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه پزیشكان و پسپۆڕانی بواری جوانكاری و پێست چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له كاتی گۆڕینی وه‌رزه‌كانی ساڵدا دووچاری پێست ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی پێستی ده‌ستمان.
پاراستنی پێستت له كاتی گۆڕینی وه‌رزه‌كاندا به‌م ڕێگایانه ده‌بێت:
- به هێواشی ده‌ستت بسڕه:
باشترین رێگه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پێسته زبره‌ی ده‌ستت لێبكه‌یته‌وه، پێكهاته‌یه‌كی سروشتییه كه ئه‌ویش بریتییه له یه‌ك كه‌وچكی چا شه‌كر و یه‌ك كه‌وچكی چا هه‌نگوین كه پێویسته هه‌ردووكیان تێكه‌ڵ بكه‌ین، پاشان مه‌ساج بۆ ده‌ست و په‌نجه‌كانت بكه‌یت به‌م پێكهاته‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.
- شێداركردنی ده‌ستت به شێوه‌یه‌كی رێك وپێك:
هه‌ر جارێك ئاو به‌رده‌ستت ده‌كه‌وێت، پێویسته ده‌سته‌كانت شێ‌دار بكه‌یت، ئه‌ویش به به‌كار هێنانی كرێمێكی تایبه‌ت به پێست و به ده‌ست كه بڕێكی زۆر ڤیتامین E تێدا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه نابێت هیچ كاتێك ده‌سته‌كانت به ووشكی به جێبهێڵیت، باشترین پێكهاته‌ی سروشتی بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌كانت له وشك هه‌ڵاتن بپارێزیت به‌كار هێنانی مۆمی هه‌نگه Beeswax، یان ئه‌و كرێمانه‌ی هه‌نگوینیان تێكراوه.
ژێده‌ر / Tandrwsty
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.