دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگهیاند: ئهمڕۆ پێنج شەممە 18/6/2020، چوار کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ڕاشیگهیاند: دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتاقیگە دەرکەوت چوار کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە دوو پیاوی تەمەن (54 و 46) و ئافرەتێکی تەمەن 70ساڵ و کوڕێکی گەنجی تەمەن 19 ساڵە ، دوو لە تووشبووەکان دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵ و دوانەکەی تریان دانیشتووی ناحیەی تەکییەی کاکە مەندن و نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.