تۆژینه‌وه‌یه‌كى بریتانى یٔاماژه‌ى پێده‌دات، به‌كارهێنانى ده‌مامك له‌سه‌ر یٔاستى دانیشتووان، ده‌شێ تووشبوون به نه‌خۆشیى "كۆڤید – 19" كه به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بڵاوده‌بێته‌وه كه‌م بكاته‌وه بۆ یٔاستێك كه بتوانرێ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆنتڕۆڵ بكرێ و ببێته رێگرێك له‌به‌رده‌م شه‌پۆلى دووه‌مى نه‌خۆشییه‌كه.
ئه‌و تۆژینه‌وه‌ى كه له هه‌ردوو زانكۆى كامبریدج و گرینچ له بریتانیا یٔه‌نجام دراوه، یٔاماژه به‌وه ده‌كات كه رێوشوێنه‌كانى كه‌ره‌نتینه‌كردن به ته‌نها نابێته رێگر له‌به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلى نوێى ڤایرۆسى كۆڕۆنا كه ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى دژوارى كۆیٔه‌ندامى هه‌ناسه، به‌ڵام ده‌مامك هه‌تا یٔه‌وانه‌یش كه له ماڵه‌وه دروست ده‌كرێن ده‌شێ تا راده‌یه‌كى زۆر یٔاسته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كه‌م بكاته‌وه یٔه‌گه‌ر خه‌ڵكانێكى زۆر پێوه‌ى پابه‌ند بن له شوێنه گشتییه‌كاندا.
به‌گوێره‌ى تۆژه‌ران، یٔه‌نجامه‌كانى تۆژینه‌وه‌كه‌یان ئاماژه به‌وه‌ده‌دن، به‌كارهێنانى ده‌مامك به‌شێوه‌یه‌كى فراوان و پابه‌ندبوون به تێكه‌ڵاوى یه‌كترنه‌بوون و هه‌ندێ رێوشوێنى تر‌ى خۆپارێزى، رێگایه‌كى گونجاوه بۆ ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه یٔابوورییه‌كان تا ڤاكسینێك به‌رده‌ست ده‌بێت.
ژێده‌ر / Kurdistan CT
پابه‌ندبوون به ده‌مامک رێگایه‌که بۆ رێگه‌گرتن به تووشبوون به نه‌خۆشی کۆڕۆنا
رێگایه‌كى گونجاوه بۆ ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.