بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر چاكبوونه‌وه‌ی 67 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند.
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 18-6-2020، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د رایگه‌یاندوه، 67 نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووته‌وه، پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوو، بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
تائێستا 421 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سوپاسی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانشی به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی كردوه‌ته‌وه‌و به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.