دوای تووشبوونی 14 هاووڵاتی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له كوندی زیلكه عه‌تكوی سه‌ر به شاره‌دێی ڕوڤیا له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، گونده‌كه به بریاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له دهۆك كه‌ره‌نتینه كرا.
ئه‌مڕۆ پاش كه‌ره‌نتینه‌كردنی گونده‌كه، "به‌شار موشیر ئاغا" سه‌رۆك هۆزی گۆران و په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان پارسێلی خۆراكی گه‌یانده كونده‌كه‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییه خۆراكییه‌كانی بۆ پڕكردنه‌وه.
له باره‌ی دابه‌شكردنی پارسێلى خۆراكه‌كه‌شه‌وه به‌شار ئاغا به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌ركی هه‌موو خواپێداوێكه له‌م بارودۆخه‌دا هاوكاری حكومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه بێت كه پێویستییان به هاوكارییه.
ڕاشیگه‌یاند:ئێمه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه خزمه‌تێكی بچووكی خه‌ڵكی ئه‌و گونده بكه‌ین، چونكه به‌هۆی كه‌ره‌نتینه كردنه‌وه‌له كار‌و كاسبی ڕۆژانه دابڕون.
شایه‌نی باسه گوندی زیلكه عه‌تكو ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 600 كه‌سه و له زیاتر له 70 ماڵ پێكهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.