Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 00:29

مسته‌فا کازمی: رێگه‌ به‌ که‌س ناده‌ین سه‌قامگیری عـێـراق تێکبدات

سه‌رۆك وه‌زیران هۆشدارى ده‌دات له‌ باره‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا
کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ باره‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، رایگه‌یاند، ئەو موشەكانەی مۆنیومێنتی سەربازی ونیان كرده ئامانج لەبەغدا هەڕەشەن بۆسەر ئەمنیەت و داهاتوومان.
كازمی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: رێگە بەهیچ شوێنێكی دەرەكی نادەین عێراق بەرەو پشێوی ببات لەپێناو بەرژەوەندییەكانی.
كازمی پێداگری له‌سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمان و پاراستنی هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: پابەندین لەسەر ئەو بەڵێنانەی بە گەلەكەمان داوە كە سەروەری نیشتمان وهاووڵاتیان بپارێزین. 
رۆژی 11ی ئایار، گفتوگۆی ستراتیژی له‌ نێوان به‌غدا و واشنتن ئه‌نجامدرا، تێیدا لایه‌نی عێراقی پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ناوخۆی وڵات كرده‌وه‌.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی داوای پته‌وكردنی رێوشوێنه‌كانی پاراستنی هێزه‌كانیان كرد، به‌ڵام دوای گفتوگۆكان چه‌ند جارێك‌ كاتیۆشیا و مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوه‌، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌ ناوچه‌كه‌یه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.