راگهیاندنى پۆلیسى ههولێر دهستگیركردنى كهسێكیان به تۆمهتى دزیكردن له بهردهم پاركى سامى عهبدولڕهحمان راگهیاند
راگهیاندنى هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بەردەم پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، كەسێكیان بە ناوی (د.ا.ع) تەمەن 35 ساڵ، بە تۆمەتی شكاندنی جامی یٔۆتۆمبێل و دزینی پارە و مۆبایل لەناو یٔۆتۆمبێل دەستگیر كرد.
تۆمەتباری ناوبراو، پێشینەی تاوانی هەیە و چەند ساڵێک لەمەوبەر لەسەر هەمان تاوان دەستگیر کرابوو و پاش تەواوکردنی ماوەی حوکم و زیندانیکردن، دیسان هەمان تاوانی ئهنجام دایەوە.
پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ یٔەم مەبەستە كردەوە و تۆمەتبارەكەش بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.