Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 22:20

پڕۆسه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، پرسی چاکسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌

به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ داراییه‌ سه‌خته‌ی‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای سەربازیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌، بوودجه‌و خه‌رجه‌ گشتییه‌كان كرا، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ داراییه‌ سه‌خته‌ی‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 18/6/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی ، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌.

له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا باسكرد، كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بوودجه‌و مووچه‌، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی په‌سندكراوی چاكسازی ده‌كات و له‌سه‌ر دانانی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌و مووچه‌ی پله‌ باڵاو تایبه‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ل ئه‌و دۆخه‌ داراییه‌ سه‌خته‌ی ‌هاتۆته‌ پێشه‌وه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پاڵپشت به‌ مادده‌ی( ٤ ) ی ناو پڕۆژه‌ یاسای پەسندکراوی چاكسازی حكومه‌ت له‌بواری پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی رێكخستن و هاوتاكردنی مووچه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ده‌بێت، هاوكات بۆ ده‌ستباری دۆخه‌كه‌ گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌ گشتیه‌كان ده‌بێ، به‌تێگه‌یشتنمان له‌ سه‌ختی باری دارایی ئێستای هه‌رێم.

كۆبوونه‌وه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی گونجاو كرده‌وه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كانی ژمێریاری سه‌ربازی وه‌زاره‌ت، راپۆرتی پوخت و دیراسه‌كراو ئاماده‌بكرێت و دوای گفتوگۆی وورد، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.