وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، رۆژ بەڕۆژ تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌ڵكشانی كۆرۆنا له نێو هاووڵاتیان ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه كه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان نه‌بوون.
بەرزنجی گوتیشی: تا رۆژانی به‌ر له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌رێمی كوردستان به‌رێكارێكی زۆر رێك‌وپێك و سه‌لامه‌ت و رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می تووشبوون و رێژه‌یه‌كی سنورداری مردن دۆخه‌كه‌ی به‌ڕێده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانه‌وه رێژه‌كان روویان له‌زیادبوون كرد.
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، رۆژ بەڕۆژ تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌بێت.
گوتیشی: رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی جەنابی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 2 ملیار دینار بوودجەی فریاگوزاری تەرخانکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
وەزیری تەندروستیش هۆشداری دەدات خابوونەوەی لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان كارەسات دروستدەكات.
له باره‌ی سلێمانیشه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: به داخه‌وه نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی له سلێمانی هه‌یه و %67ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن له سلێمانی تۆمار كراون و ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ته‌رخانكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته بكرێت له پێناو رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا.
وەزیری تەندروستی گوتی: حكومەتی هەرێم كەمتەرخەم نەبووە لە پێدانی رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆش لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان، دەسەڵاتی رێكخستنی هاتووچۆی بە پارێزگار‌و ئیدارە سەربەخۆكان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.