بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوهیهكی فراوان له شاری ههولێر و مهترسیداری دۆخهكه ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئهم بریارانهی دهركرد.
له پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێک بۆ قەدەغەی هاتووچۆ و ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەرکرا، چەندین شوێن دادەخرێن، مزگەوتەکانیش تا 1ی 7 نوێژی هەینی و جەماعەتیان تێدا ناکرێ.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تاوەكو 1ی تەمموز، نوێژی هەینی و بەكۆمەڵ لە سەرجەم مزگەوتەكانی سنووری پارێزگاكە قەدەغە بكرێت و مزگەوتەكانیش بەداخراوی دەمێننەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوهكه چەند بڕیارێكی نوێ دران، لەوانەش: لهدوای كاتژمێر 10ی شەو بۆ 5ی بەیانی، سەرجەم بازاڕ و شوێنەكان دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەكان، هەروەها رۆژانی هەینیش بازاڕە میلـلییەكان و گۆڕەپانەكانی باڵندە و پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.