لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ، سەرۆکی حکومەت لە دۆخی تەندروستیی سلێمانی پرسی و داوای پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکات .
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/6/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دۆخی تەندروستی شاری سلێمانی و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکە پرسی و نیگەرانیی خۆشیی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی کۆرۆنا نیشاندا و پرسە و سەرەخۆشی لێکردن . بڕیاریشیدا بڕی 2 ملیار دیناری دیكه بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و یٔیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج بکرێت بۆ یارمەتیدانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنادا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە دۆخەکە ، جەختیشی کردەوە کە تاکە ڕێگە بۆ تێپەڕاندنی یٔەم بارودۆخە و کۆنترۆلی یٔەم پەتایە، پابەندبوونە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەت و هاووڵاتییان.
ھەر لەمیانەی یٔەو گفتوگۆیەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە حکومەت ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ بۆ دابین کردنی بژێو و پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتییان کە نەدەبووایە یٔەم بابەتە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت و ھیواشی خواست بە ھاوکاری و یەکڕیزیی ھەموو لایەک، بە تایبەتی پاڵپشتیی لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت، یٔەم قۆناخە سەختە تێپەڕێنین.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانیی و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.