زۆر شرۆڤه‌ی جۆراوجۆر بۆ چه‌مكی ئینتما كراوه، كۆی ئه‌م شرۆڤانه ئینتما به‌های سه‌ره‌كی كرداری ئه‌قلی تاكه، له ڕووه ده‌روونیه‌وه ئینتما به‌رپرسیاریه‌تییه به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماف، كاتێ ئه‌رك و ماف یه‌كسان بوون له به‌رامبه‌ر یه‌كتر كێرڤی ئینتما به‌هێز ده‌بیت، وبه‌شه‌كانی جۆراو جۆرن : ئینتما بۆ خیزان ، هۆز، عه‌شره‌ت، ئاین، حزب ، كولتوور ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئینتمایانه كۆده‌كاته‌وه نیشتیمانه واته به‌های تاك له ئینتمای نیشتیمان ده‌رده‌كه‌ویت، كاتێك تاك ده‌ڵێت نیشتیمان و خاك له پێش هه‌موو شتیكه بوونی خۆی به نیشتیمان گرێده‌دات ئه‌وه ئاماده‌یه گیانی خۆی له پیناویدا فیدابكات، ڕه‌نگه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له نه‌وه‌ی ئێستادا جێگای مشتومڕی زۆر بێت، كه ده‌ڵێت نیشتیمانمان نییه تێدا به‌خته‌وه‌ر بین بۆیه هه‌ستی ئینتما لاوازه به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتیمان و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و خومخۆری ئه‌وه‌ی نیشتیمان پارچه پارچه بێت. هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌یه وایكردووه نیشتمان وه‌كو ئه‌و هه‌نگوینه بێت كه‌هه‌رچی مێش و زه‌رده‌واڵه هه‌یه لێی كۆده‌بنه‌وه و ده‌یخوات و مێشه‌كان قه‌ڵه‌و ده‌بن و هه‌نگوینه‌كه‌ش نامێنێ، نیشتیمان ئێستا وه‌كو خانوێكی بێ ده‌رگا و خاوه‌نه هه‌رچی بێگانه‌یه ڕه‌حمی پێناكات چونكه به مالی خۆی نازانێت. ئه‌وه‌ی گرنگ نه‌بێ له نه‌وه‌ی دووای ڕاپه‌رین نیشتیمانه ته‌نها بیر له خۆژیان ده‌كاته‌وه خۆی و به‌س! ئاماده‌نییه بچووكترین شت ببه‌خشێ به نیشتیمان. به‌ڵام ساڵه‌كانی پێش ڕاپه‌رین تاك له‌و په‌ری خۆشگوزه‌رانی دابوو ئاماده‌بوو ته‌نها له پێناو ئازادی و سه‌روه‌ری نیشتیمان گیانی خۆی ببه‌خشێ، ده‌رووزانی ده‌ڵێت له هه‌ر شوێنێك ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی نه‌كرد ئه‌وه هه‌ستی نامۆبوون به‌رز ده‌بێته‌وه به بێگانه‌بوون خۆی وه‌سفده‌كات، به‌دووای نیشتمانی میواندا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر ئینتمامان ده‌وێت ده‌بێت له سه‌ره‌تادا ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ تاك هه‌بێت . واته ئاسایشی ده‌روونی تاك .كه‌سێك كه وڵاتی دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ژیان بیر له‌وه ناكاته‌وه له به‌رخاتری ناو سروشتی ئه‌و وڵاته‌یه به‌لكۆ بیر له یاسای دادپه‌روه‌رانه‌و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی ده‌روونی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نیشتیمانی خۆی جێده‌هێڵیت و پابه‌ندی پیرۆزیه‌كانی ئه‌و نیشتمانه ده‌بێت و واز له نیشتیمانی دایك ده‌هێنی. كاتێك ده‌ڵێن ( ئه‌گه‌ر له برسان و بێ به‌رگی ئه‌مڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێنم، نۆكه‌ری بێگانه ناكام تا ماوم كوردم ئه‌من) زۆر كه‌س نه‌ك هه‌مووی لێت تێناگا ڕه‌نگه گاڵته به‌م به‌ها هۆنراوه‌یه بكات، ده‌ڵێت تۆ زۆر كۆنی باوی ئه‌م شتانه نه‌ماوه... به‌ڵام كاتێ ده‌ڵێیت ( مه‌ملی مه‌مانی مه‌مۆ، هی خۆمه‌و نایده‌م به‌تۆ...) كه تا ئێستا من ماناكه‌ی نازانم. ئاماده‌یه دووشه‌و دووڕۆژ هه‌ڵپه‌ركێ بكات و دڵخۆشبێت، ناسنامه‌ی نیشتیمان له مه‌ترسی دایه كوردم ئه‌من.
( به‌داوای لێبوردن بۆ خاوه‌نی گۆڕانی مه‌ملی مه‌مۆ...)
ن/ ده‌روناس یوسف عوسمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.