هاووڵاتییه‌ك به ناوی مه‌حه‌مه‌د حه‌مه ئه‌مینی ته‌مه‌ن 73 ساڵان، پاش مانه‌وه‌ی به چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه به ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م باره‌یه‌وه سنورحامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: پیاوێكی تەمەن 73 ساڵی دانیشتووی گوندی ( دێكۆن)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ، كه یه‌كێك بووه له به‌ركه‌وتتوانی چه‌كی كیمیایی پاش مانەوەی چەند كاتژمێرێكی كەم لە نەخۆشخانە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا ئەوەش دەبێتە یەكەم توشبوو كە لەم نەخۆشخانەیە گیانی لەدەستدابێت.
ڕاشیگه‌یاند: ناوبراو له سەرەتا لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی داخڵکراوە بەڵام پزیشكەكان پێیان باشبووە كە ببرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی وەفا، بۆیە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا گیانی لەدەستدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.