Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 22:17

حەمەد گۆرۆنی کوڕی یه‌که‌م شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلول بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، حەمەد گۆرۆنی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کوڕی شەهید عه‌بدولـڵا ئاغای گۆرۆنی و برای شەهیدان وەسمان و نه‌جمه‌دین گۆرۆنی , پێشمەرگە و قوتابی ڕێبازی بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە لەسۆران کۆچی دوایی کرد.

حەمه‌د گۆرۆنی لەدەسپێکی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلول بۆتە پێشمەرگە و بەشداری چەندین شەڕو داستانی نەبەردی کردووەو بەو هۆیەشەوە چەندین جار لەمردن گەڕاوەتەوە.

خانەوادەکەیان ئاوارەی ئێران بوونەو لە سەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان یەکێک بووە لە مەفرەزە سەرەتاییەکان لە باڵەکایەتی.

گۆرۆنی، بەشداری کارای لە ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی 1991ی خەڵکی کوردستان کردووەو هه‌روه‌ها باوکیشی شەهید عەبدوڵائاغای گۆرۆنی یەکەمین شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بووەو لە خانەوادەیەکی شۆرشگێڕن و چەندین شەهیدیان پێشکەش بە کوردو کوردستان کردووە.

هەژار عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.