سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه راشیگه‌یاند، هه‌ردوو كۆچكردووه‌كه دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
روونیشیكرده‌وه، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان پیاوە تەمەنی 70 ساڵە و ئەوی دیکەیان ئافرەتە تەمەنی 83 ساڵە.
ئاماری مردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشاوه و له راگه‌یه‌ندراوی 24 كاتژمێری رابردوودا، كه دوێنێ بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 82 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و رێژه‌ی مردن له كۆی ژماره‌ی تووشبووان، %3.7ـه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.