وەزیری دەرەوەی تورکیا، مهولود چاوشئۆغڵۆ، رایگهیاند" سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پارتی کرێکارانی کوردستان.
مەلوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی "CNNturk" رایگهیاند " بۆمان دەرکەوتووە سلێمانی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەکەکە و هەندێ وڵات پەکەکە وەک ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەی حەفتەنین، چاوشئۆغڵو جەختیکردەوە، چەندین سیناریۆیان لە ناوچەکە پووچەڵکردووەتەوە و لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.