Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 20:28

30 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٤٥١) کەس
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 30 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند و بەوەش ژمارەی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا لە هەولێر گەیشتە 451 کەس. 


دەقی راگەیێندراوی تەندروستیی هەولێر: -

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٣٠) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٤٥١) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە 
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
١٩ی حوزیرانی ۲٠۲٠

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.