Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:25

دادگای دەستوری باڵای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دەرکرد

دادگای دەستوری توركیا: دەبێت دەمیرتاش قەرەبوو بكرێتەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، دادگای دەستوری باڵای توركیا، بڕیاری ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دەركرد.

دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا لەسەر سكاڵای سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە بڕیاریداو پارێزەرانی دەمیرتاش رایانگەیاند: بەهۆی ئەوەی مافی كەسایەتی و ئازادیی دەمیرتاش پێشێلكراوە لەدادگای دەستووری بنەڕەتی سكاڵایان تۆمار كردبوو.

دادگاكە بڕیاری لەبارەی بڕیارەكانی قۆناغەكانی دادگایكردن و زیندانیكردنی دەمیرتاش و تێكەڵكردنی دۆسیەكان و بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاداوە.

دادگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، زیندانیكردنی دەمیرتاش بەپێی خاڵی ١٩ی دەستووری بنەڕەتی توركیا پێشێلكارییەو بڕیاریدا وەزارەتی دادی توركیا بە بڕی ٥٠ هەزار لیرە سزا بدات، كە ئەو بڕە وەك قەرەبوو بە دەمیرتاش بدرێت، ئەو بڕیارەش بۆ ١٩هەمین لقی دادگای سزا قورسەكان و وەزارەتی داد دەنێردرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.