Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 20:24

لە هەرێمی کوردستان 228 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران

هەروەها 102 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 228 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا تۆمار كران.


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 228 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، شەش كه‌سی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە، كە پێنجیان لە سلێمانی و ئەوی تریش لە پارێزگای هەڵەبجە بوو.

وتیشى" تووشبووه‌كانى ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه‌یه‌" (40 هەولێر) و (142 سلێمانی، 27 گەرمیان، 16 راپەڕین) و (3 دهۆك)


هەروەها 102 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە، 50 تووشبوو لە سلێمانی، 30 لە هەولێر، 11 لە گەرمیان و 11 تووشبووش لە دهۆک.


بەم شێوەیە ژمارەی تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە سێ هەزار و 273 تووشبوو، كە یەك هەزار و 319 تووشبوو چاك بوونەتەوە، 88 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.