ئەمڕۆ هەینی لە عێراقدا تووشبوونی یەك هەزار و 635 كەس بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەوەتەی پەتایەكە گەیشتووەتە ئەم وڵاتە، هەروەها لە دوێنێوە 69 تووشبووی پەتاكەش لە عێراق گیانیان لەدەست دا.
وهزارهتی تهندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، پشكنینی كۆرۆنا بۆ 11 ههزار و 226 كەس كراوە، لەم ژمارەیەشدا یەك ههزار و 635 كهس ئەنجامی پشكنینیان ئەرێنی گەڕایەوە.
هەروەها له دوێنێوە 69 تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەست داوە، 872 تووشبووش چاك بوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.