Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 20:24

نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی پەیامێکى بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
کوردستان TV
100%

لە رۆژی جیهانی "نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێكاندا"، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ستایشی بەهێزی قوربانیانی ئەو تاوانە دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" رایگەیاند" لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێكاندا، ستایشی بەهێزی و خۆڕاگریی قوربانییە سەركەوتوەكان و پێداگرییان بۆ زاڵب,ون بەسەر ئاسته‌نگییه‌كاندا دەكەم".

ktv


نوسویشیەتی " ئێمە جەخت دەكەینەوە لەسەر پابەندبوونمان بە دابینكردنی پێداویستییەكانی قوربانیانی ئەو جۆرە تاوانە، بەتایبەتی قوربانییە ئێزدییەكان، كە لەلایەن چەكدارانی درنده‌یی داعشەوە تاوانەكەیان بەرامبەر ئەنجام دراوە.

تێزانین 19ی حوزەیران، لەلایەن رێكخراوی جیهانیی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە تایبەت كراوە بە رۆژی جیهانی ئەو قوربانیانەی لەكاتی ململانێ و جەنگەكاندا دەستدرێژی سێكسییان دەكرێتەسەرو ده‌بنه‌ قوربانى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.