Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 20:32

حکومەتی هەرێم: داوا لە تورکیا دەکەین ڕێز لەسه‌روه‌رى خاک و نیشتیمانمان بگرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشةكانى توركيا دەکات
کوردستان TV
100%

بەهۆی بۆردوومانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات و داوا لە تورکیا دەکات رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت. 

دەقی راگەیێندراوی حکومەت: -

 

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە. 

 

حكومەتى هه ریمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.

 

داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سهروهرى خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان. 

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک. 

 

لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

 

د.جوتیار عادل 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.