دوا بە دوای راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی بە هۆی پەتای کۆرۆنا کۆمەڵێک قوتابی و خێزانی کورد و عێراقی لە وڵاتی میسر دووچارى گرفتی گەرانەوە هاتبوون، بەڵام بە هەوڵ و هەماهەنگی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لەقاهیرە لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە توانرا رۆژی ۱۷‌ی ئەم مانگە ٤٠ هاووڵاتی بە فرۆکه‌یەکی هێلی ئاسمانی میسر بگەرێنەوە هەولێر.
لاى خۆیه‌وه شێركۆ حه‌بیب نوێنه‌رى قاهیره‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و محه‌مه‌د یه‌حیا نوێنەری قوتابیان لە زانكۆى ئەزهەر و سەلیم پاشا كرد بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.