حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كارنامەی خۆیدا بایەخێكی زۆر بە ژینگە و پاراستنی دەدات، بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت لە هەموو شارەكان كارگەی ریسایكلین هەبێت بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك و پاشماوەكان كە گرفتی ژینگەیی دروست دەكەن.
كارگەی ریسایكلینی شاری سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خۆڵ و خاشاک لە ناوچەی تانجەڕۆ بەشێوەیەكی ئەزموونی كرایەوە و بڕیاریشە لە ماوەیەكی نزیكدا بەشێوەی هەمیشەیی بكرێتەوە كە ئێستا بەشێوەیەكی ئەزموونی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی وەردەگرێت.
پڕۆژەی ڕیسایکلینی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک ئێستا بەشێوەی ئەزموونی دەستی بە وەرگرتنی خۆڵ و خاشاکی شارەكە کردووە و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بە هەمیشەیی بکرێتەوە.
کارگەی ڕیسایکلینی شاری سلێمانی بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای سلێمانی دادەنرێت كە زەوییەكەی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دابینکراوە، بەشێوەی هەمیشەیی کارکردنی کارگەکەش گرفتی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک و بۆنی ناخۆش و ڕێگرتن لە تێکەڵبوونی پاشەڕۆ بە چەمەئاوی تانجەڕۆ چارەسەر دەکات، سەرباری ئەوەش ژینگەیەکی تەندروست و پاک بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی دروست دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.