Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 18:19

ڕاگەیاندراوێک لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌

هیچ پرسێک بەشەڕ و رووبەرووبوونەوەی سەربازی چارەسەر ناکرێت
کوردستان TV
100%


سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە:

شەهیدبوونی چەندین هاووڵاتی سنوری پارێزگای دهۆک بەهۆی دوایین هێرش و پەلاماری سەربازی تورکیاوە ئیدانە دەکەین ،کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکاران (پەکەکە)لە ناوچە سنورییەکان ، چەندین هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی و شەهید بوون.

وێڕای ئیدانەکردنی شەهیدبوونی ئەم هاووڵاتیانە بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە، پرسەو سەرەخۆشی زۆری خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، پێمان وایە بەئەزموونی سەرجەم ئۆپەراسیۆن و شەر و لەشکرکێشی و پەلاماری چەکداری رابردوو، هیچ پرسێک بەشەڕ و رووبەرووبوونەوەی سەربازی چارەسەر ناکرێت و بەردەوامی خوێن رشتن لە هەر لایەکەوە بێت، ئاشتی زیاتر دوور دەخاتەوەو کۆسپی زیاتر بۆ دیموکراسیەت و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دروست دەکات.

پشتیوانی تەواوی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و پەرلەمانین بۆ چارەسەری پرسی کورد و کۆتایی هێنان بە شەرو کوشتار و لەشكرکێشی و بوونە هۆکاری گیان لە دەستدانی خەڵکی سڤیل و سوتانی رەز و باخ و وێرانبوونی دێهاتەکانی هەرێمی کوردستان، داواکارین هیچ وڵات و هێزو لایەنێک خاکی هەرێمی کوردستان و سنورەکانی بۆ هێرش و پەلامار و لەشکرکێشی و تۆپباران و کەوتنەوەی قوربانی لە ناو خەڵکی مەدەنی هەرێمەکەمان بەکارنەهێنێت.

پشتیوانی ئەوەین هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی بەهێزی دۆستانەی لەگەڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لە بەرژەوەندیە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی وکەلتوریەکان.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.