20 حوزەیزانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پەنابەرانە، که له‌لایه‌ن ریکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لە ساڵی 1951 وە به"رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران" ناسراوه.
ئەم رۆژە له‌سه‌راسه‌ری دونیادا له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌رز راده‌گیریت. ئه‌گه‌ر چاوێک بە ئالۆگۆره‌کان و رووداوەکانی ئه‌م چه‌ند ساڵه بخشێنین… لێشاو‌ی گه‌وره‌ی هه‌لهاتوانی ده‌ستی جه‌نگ و نائارامی، پێشێلکردنی مافه‌کانی په‌نابه‌ران وپه‌یره‌ویکردن له سیاسه‌تێکی سه‌راسه‌ری له‌دژی په‌نابه‌ران که له‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و زه‌خت وگوشارهێنان بۆیان دەبینین. توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان و چاونوقاندن له ئاستی تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌لی په‌نابه‌ران و لێگرتنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ژیان و زیندانیکردن و راگرتنی سالانێکی زۆر له‌که‌مپی په‌نابه‌ری و ناچاکردنیان به خۆکوشتن، روداوگەلێکی دڵهەژێنن. پەنابەران رووبه‌رووی نه‌خۆشی ده‌رونی و بەناچار سپاردنی چاره‌نوسیانن به‌چه‌ندین ده‌سته و تاقمی چه‌کداری و حکومه‌تی که شتیکیان بۆ کۆمه‌ڵگەکانیان پێ نیه جگه له‌سه‌رکوت و کوشتن ومالویرانی و ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری نه‌بێت. هەموو ئەو مەرگەساتانە گۆشه‌یه‌کی واقعی تاڵمان نیشان ده‌دات، که ئه‌م حکومه‌تانه له‌سه‌رو هه‌موو پیوانه نیوده‌وڵه‌تیه‌کان و بریارنامه‌یه‌ک که خۆیان ئیمزایان لێداوه له‌باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ر ومافه‌کانی مرۆڤەوە، ژێر پێده‌نێن.
20 حوزەیزان، 67 ساڵ به‌سه‌ر جارنامه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌راندا تێپه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بینین هێشتا دیارده‌ی په‌نابه‌ری بەشێوەیەکی بەرفراوان به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ی هه‌یه، له‌ژێر سایه‌ی کێشمه‌کیش و پیشبرکێی ئینسانکوژی ده‌ولەته زلهیزه‌کانی دونیا و هاوپەیمانە ناوچه‌ییه‌کانیان له ده‌سته‌وتاقمی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و ئاینی و تایفییەکاندا، تەنها لە پێناو باڵادەستی و کەڵەکەی سەرمایەو دزینی دەستی کاری هەرزانی چینی کرێکاردا، ژیانی ملیۆنەها ئینسانیان خستۆتە تونێلی جەنگ و کوشتار و نائارامیەکی سەرسورهێنەرەوە. ئەمرۆ بەشێکی بەرینی دونیا شانۆی جه‌نگ و کوشتاری به‌کۆمه‌ل وتراژیدیا و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قاندنه‌وه‌و داباراندنی بۆمب و وێرانکردنی شوێنی کار‌و ژیانی ئینسانەکانە… بەو هۆیەشەوە شەپۆلی راکردن لەدەست جەنگ و نائەمنی، ئۆردوی راکردوان و ژیانی پەنابەرێتی ناچاریی کردۆتە دێوەزمەی سەر ژیانی بەشێکی بەرین لە خەڵکی هەژارو نەدار.
ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، ڕۆژی بیركردنه‌وه‌و كاركردنه له‌پێناو ئه‌و خێزان‌و تاكانه‌دا كه شه‌ڕو ماڵوێرانی، سیاسه‌تی خراپ‌و سه‌ركوتكردن‌و هه‌ژاری‌و بێ ده‌ره‌تانی ناچاریكردون ماڵ‌و زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن‌و ڕوبكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاتی خۆیان‌و له‌ژینگه‌یه‌كی ناجۆرو ناته‌ندروست‌و نه‌شیاودا ژیان بگوزه‌رێنن‌و ئومێد‌و هیوایان ته‌نهاو ته‌نها گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی پێشویان.
شه‌ڕو كاولكاری ئه‌م ناوچه‌یه وایكردووه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ببێته پێشه‌نگ له ژماره و ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له جیهاندا ، شه‌ڕو شۆڕی نێوان وڵاتان ، شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان دژی هاولاَتیانی خۆیان ، چه‌وساندنه‌وه و نه‌بوونی ئازادیه كه‌سی و گشتیه‌كان ، هۆكاری گه‌وره‌و سه‌ره‌كی بوون بۆ چه‌ندین ملیۆَن مرۆڤ كه وڵاتی باو‌و باپیرانیان جێبهێڵن و ببنه په‌نابه‌ر له وڵاتانی دراوسێ یان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا.
ژماره‌كانی ئه‌م دواییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه عێراقیه‌كان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێكده‌هێنن ، ئێستاش خه‌ڵكی سوریا چونه‌ته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی لێقه‌وماوان و په‌نابه‌رانی ناوچه‌كه و ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیوی تێپه‌رَاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.