به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كه‌تێیدا هاتووه ، به‌هۆى ته‌واوكردنى ته‌مه‌نی یاسایی و خانه‌نشینبوونى به‌ڕێوه‌به‌رانى سه‌رپه‌رشتیكردنى له هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و دهۆك له 30/6/2020، دواى ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیرى په‌روه‌رده بڕیار درا به ڕاگه‌یاندنی پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك به سی ڤی (CV) و به پێی مه‌رج و پێوه‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ، له 2020/6/18 تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی ڕۆژی 2020/6/28.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.