له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی خولی ئیسپانیا ناسراو به‌لالیگا یانه‌ی بارسه‌لۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بوو‌ه میوانی یانه‌ی سڤییا، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی یانه‌ی بارسه‌لۆنا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یانه‌ی سڤییا، به‌ڵام گۆڵپارێز و هێلی به‌رگری ئه‌م یانه‌یه خۆراگربوون له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی مێسی و هاورێكانی، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی سڤییا جارجار چانسی خۆیان تاقی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو
له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا زۆر هه‌ولیاندا تۆری گۆلی یه‌كتر بهه‌ژێنن به‌تایبه‌ت یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی قایمتر بكات، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوون، به‌مجۆره هه‌ردوولا به‌به‌ده‌ست هێنانی ته‌نیا خالێك چوونه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا
به‌م ئه‌نجامه بارسه‌لۆنا هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌شه‌ست و پێنج خاڵ و به‌جیاوازی سێی خاڵ له‌پێش یانه‌ی ریال مه‌دریدی ركابه‌ریه‌تی، به‌ڵام ریال یاریه‌كی كه‌متر ئه‌نجام داوه، سڤییاش هه‌رله خانه‌ی سێیه‌مه به‌په‌نجاو دوو خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.