له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری سی خولی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد، یاریه‌كه به یه‌كسان بوون‌و به گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه ئاستی تۆتنهام باشتربوو تا له‌خوله‌كی بیست‌و حه‌وت ستیڤن بیرجوین گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆتنهام بوو، له‌گێمی دووه‌م كورانی سۆلسكایه‌ر ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك شه‌یتانه سووره‌كان لێدانی سزایان به‌ده‌ست هێنا، برۆنۆ فێرنادیز لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی تۆتنهام بووه چل‌و دوو خاڵ و له‌خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندیه، له‌به‌رامبه‌ردا مانچسته‌ر یونایتد به‌چلو شه‌ش خاڵ له‌خانه‌ی پێنجه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.