له گه‌ڕی سییه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی ساوسهامپتۆن سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانداری برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ساوسهامپتۆن هه‌ر له‌گه‌ڵ لێدانی فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌وه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، تا له خوله‌كی چلونۆدا، یاریزان دانی ئینگز گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ساوسهامپتۆن له هێرش و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی نۆریچ سیتی به‌رده‌وام بوون و له ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، یاریزانی سكۆتله‌ندی ستیوارت ئارمسترۆنگ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تیپی میوانی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، پاشان یاریزان ناتان ڕێدمۆند گۆڵی سێیه‌می ساوسهامپتۆنی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ساوسهامپتۆن له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را بۆ سیی و حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نۆریچ سیتیش به بیستویه‌ك خاڵ له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.