Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 07:57

به‌یانی دیارده‌ی‌ خۆرگیرانی بازنه‌یی روو ده‌دات

له‌ كاتژمێر 8:39 خوله‌كی به‌یانی به‌كاتی گرینج روو ده‌دات 
کوردستان TV
100%

ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناسا رایگه‌یاند، به‌یانی ‌ دیارده‌ی خۆرگیرانی بازنه‌یی، رووده‌دات كه‌ مانگ ده‌كه‌وێته‌ خاڵێكی زۆر دوور له‌ زه‌وییه‌وه‌ بچووكتر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ به‌ ته‌واوی به‌ری رووناكی له‌خۆر ناگرێت و خۆر وه‌ك بازنه‌یه‌ك به‌ ده‌وری مانگه‌وه‌ دیار ده‌بێت.


له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ و به‌ ته‌واوی له‌ كاتژمێر 8:39 خوله‌كی به‌یانی به‌كاتی گرینج روو ده‌دات .

هاوكات خه‌ڵكی له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا خۆرگیرانی به‌شی ده‌بینن.

هاولَتيان ده‌توانن له‌ رێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “Eclipse”ی سه‌ر به‌ ئاژانسی ناسا له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت به‌دواداچوون بۆ نه‌خشه‌ی خۆرگیرانه‌كه‌ بكه‌ن و به‌ وردی شوێنی بینینی دیارده‌كه‌ بزانن.

نابێت راسته‌وخۆ سه‌یری خۆرگیرانه‌كه‌ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بینینی ئه‌و دیمه‌نه‌ ناوازه‌یه‌ بێبه‌ش نه‌بین، وه‌ك ناسا ئاماژه‌ی پێداوه‌، “راسته‌وخۆ سه‌یری هیچ جۆره‌ خۆرگیرانێك نه‌كه‌ن! سه‌یركردنی خۆر مه‌ترسیداره‌، ده‌كرێت زیانی زۆری بۆ چاو هه‌بێت”.

شایەنی باسە پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی بینینی خۆرگیران ده‌كه‌ن به‌ هه‌موو ته‌مه‌نێكه‌وه‌، له‌ كاتی سه‌یركردن له‌ ته‌واوی قۆناغه‌كانی دیارده‌كه‌ چاویلكه‌ی تایبه‌ت بپۆشن و بۆ وێنه‌گرتنیش ده‌بێت فلته‌ری تایبه‌ت به‌ خۆر به‌كاربهێندرێن.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.