Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 18:23

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چه‌ند ناوچەیه‌کی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردو بۆجارێکی دیکە  فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی خواکوڕکیان بۆردومان  وهاوکات  هەرشەوی ڕابردوش هەلی کۆپتەرەکانی تورکیا  کەندەگەلی بناری چیایی دێل و  سنوری گوندەکانی خەلیفان وگوڕەشا یان بۆردومان کرد 

بەلام وەک گوند نشینانی  ئەوسنورە بەکوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند بۆردومانەکانی ئەم شەو جگە لە ترس ودلەڕاوکێ وسوتانی پوش وپاوانی گوندەکان هیچ زیانێکی گیانی بۆ هاولاتیانی سڤیل نەبوە 

بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی چەند ڕۆژێکە جموجۆلی سەربازیەکان لەناوچەسنوریەکان زیادی کردوە و سوپای تورکیا چەندین کەل وپەلی سەربازی گواستوتەوە سەربازگەکانی  چیادێل وسەرزێلۆکان لە سنوری نێوان خواکوڕک ودەشتی هێرت وبەردەوامیش فڕۆکەی چاودێری ئاسمان وبەسەر سنورەکان وگوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان دەسوڕێنەوە

 

 

مه‌هدی داود

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.