محه‌مه‌د ئه‌لدوری،پێشبینكه‌ری كه‌شناسی و بواری فه‌له‌كی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه سبه‌ی له عێراق خۆرگیرانی نیمچه‌یی روو ده‌دات و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاندووه: سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه له ئاسامانی عێراق خۆرگیرانی نیمچه‌یی له كاتژمێر 7:27به‌یانی ئه‌و كاته ده‌بێت كه مانگ ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌ك هێڵی راست له‌نێوان خۆر و گۆی زه‌وی و رێژه‌و ماوه‌ی خۆرگیرانه‌كه به‌ره‌و باشوور‌و رۆژهه‌ڵات زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌كاتژمێر 8:34 خووله‌كی به‌یانی لوتكه‌ی خۆرگیرانه‌كه ده‌بێت و له كاتژمێر 9:50 به كاتی به‌غدا كۆتایی به خۆرگیرانه‌كه دێت.
محه‌مه‌د ئه‌لدوری ده‌شڵێت: خۆرگیرانه نیمچه‌ییه‌كه له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر تا دوو كاتژمێر‌و نیو به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایانی باسه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رێكخراوی فه‌له‌كی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه ، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 21-6-2020، حاڵه‌تێكی خۆرگیرانی نیمچه‌ی رووده‌دات، كه به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا ده‌گرێته‌وه و له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆرگیران به‌شێوه‌ی 100٪ ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی نیمچه‌یی رووده‌دات، كه رێژه‌كه‌ی 42.5 ٪ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌چه‌ند رۆژی رابردوو چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌تی تویته‌ر بیردۆزێكی سه‌یریان ده‌ستاو ده‌ست پێكردوو ئه‌وه‌یان خستبووه روو كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌پێی ساڵنامه‌ی شارستانییه‌تی مایا به دیاریكراویش له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 21-6-2020 كۆتایی دونیا ده‌بێت.
به‌ڵام هه‌ر زوو زانایانی شارستانییه‌تی مایا وه‌ڵامیان دایه‌وه كه ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی له‌و شارستانییه‌ته كۆنه‌دا به‌كار هاتووه، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه كۆتایی دونیا له 21- 6-2012 ده‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.