Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 18:30

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق: هەوڵی چاکسازی ئابووری دەدەین

دەرگای وەبەرهێنان بە رووی وەبەرهێنەران کراوەیە
کوردستان TV
100%

 وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق هەوڵی چاکسازی ئابووری دەدات و دەرگای وەبەرهێنان بە رووی وەبەرهێنەران کراوەیە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز و پیاوانی کار لە وڵاتانی ئاسیا و ئەمەریکا و ئوستراڵیا رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی رووبەڕووی تەحەداکان بێتەوە، ئەو قەیرانانەی بەرۆکی وڵاتیان گرتووە تێیان پەڕێنێت.

فواد حوسێن ئاماژەی بەوەدا، پێویستە گفتوگۆکردن بنچینەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بێت لە ناوچەکە بێ ئەوەی دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان وەربدرێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  عێراق بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە دەست لە کاروباری ناوخۆییەکەی وەربدرێت، کاری لە پێشینەی حکومەت بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و کردنەوەی دیدگایەکی هاوبەشە کە لە بەرژەوەندی دوو لایەنە بێت.

وەزیری دەرەوە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ حکومەت کار لەسەر چاکسازی سیستەمی ئابووری دەکات. ئاماژەی بەوەشدا دەرگای وەبەرهێنان لە عێراق کراوەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.