به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ ده‌ركه‌وتووه جۆری گروپی خوێن رۆڵ ده‌بینێت له‌پاراستنی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای 23 ئاندمی پسپۆڕ له‌تاقیكردنه‌وه‌ی بۆماوه‌یی ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان O یه زیاتر پارێزراون له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
ئه‌و كۆمپانیایه لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه له‌سه‌ر 750 هه‌زار كه‌س و تاقیكردنه‌وه‌ی بۆماوه‌یی به‌كارهێناوه بۆ یارمه‌تیدانی زانایان بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له‌رۆڵی هۆكاری بۆماوه‌یی له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ جیاوازی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو شێوازی هه‌ڵكه‌وته‌ی جه‌سته و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت جۆری گروپی خوێن و هۆكاری بۆماوه‌یی دیكه رۆڵی هه‌یه له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
سه‌رچاوه / راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.