ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاگر له‌نێو چه‌ند ژوورێكی كه‌ره‌نتین كراوان له نه‌خۆشخانه‌ی فورات له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌وه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له راگه‌یه‌نراوێكیدا روونیكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاگرێك له نێو ژوورێكی كه‌ره‌نتین كراوان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فورات له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وتۆته‌وه‌و كه تایبه‌ت بووه به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه بو دوو ژووری دیكه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و 15 تووشبووش به‌بێ زیانی گیانی بگوازرێنه‌وه و زیانی ماددیش ته‌نها به‌ر سێ ژوور كه‌وتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.